٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٠
هادی عامری داوای هەموارکردنی دەستووری عێراق دەکات

سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلفەتحی عێراق شەوی رابردوو بە ئاماژە بە ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانە لەم وڵاتەدا گوتی : رێگاچارەی راستەقینە ، بنیاتنانەوەی داڕشتی سیاسیی وڵات بە پێی دستوورە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هادی عامری وتیشی : سیستمی پەرلەمانی ئێستا ناکارایی خۆی نیشانداوە و دەبێ سیستمێک کە گونجاوی بارودۆخی ئێستای عێراقە جیگەی بگرێتەوە .

لە هەمان کاتدا ، حەشدی شەعبی عێراق رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆی لە داواکاریەکانی ناڕازیان لەم وڵاتەدا راگەیاند .

 هەندێ پارێزگای عێراق لەوان بەغدا لە چەند حەوتەی رابردوودا خۆێشاندان  بۆ ناڕەزایەتی بە نەگونجاوبوونی راژەکاریی گشتیی ، بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و گەندەڵیی ئیداریان بەخۆوە بینی کە لە رۆژانی رابردوودا توندی و تیژی لێکەوتەوە و دەیان کوژراو و برینداری هەبووە .

.........
340